تیک تۆک لە ئەمریکا قەدەغە کرا

07:01 - 2024-03-13
جیهان
97 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی 13/3/2024 دا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامەکانی، بڕیاریدا بە قەدەغەکردن و سنووردارکردنی تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک لەو وڵاتەدا.
هەروەها ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، رەشنووسێکی ئامادەکرد و رایگەیاندووە: تەنیا بە مەرجێک رێگە بە تیک تۆک دەدرێت لە ئەمریکادا چالاکی هەبێت، کە لقەکەی لە ئەمریکا بە تەواوی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بنکە سەرەکییەکەی تیک تۆک لە چین ببڕێت.
هاوکات ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە هەردوو فراکسیۆنی کۆمارییەکان و دیموکراتەکان، لەسەر سنووردارکردنی تیک تۆک لە ئەمریکادا هاوڕان و رایانگەیاند: تیک تۆک ناتوانێ لەبەرامبەر حکومەت و حزبی دەسەڵاتداری چین ئازادی خۆی بپارێزێت. ئەوەشیان بە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لێکدایەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان