ئەمریکا بڕیاریدا چاوپۆشی لە مامەڵەیەکی نێوان ئێران و عیراق بکات

07:43 - 2024-03-16
جیهان
148 جار خوێندراوەتەوە

ئەمریکا بڕیاریدا چەند مانگێکی تر چاوپۆشی لە حکومەتی عیراق بکات بۆ ئەوەی وزە لە ئێران بکڕێت.
هەر لەو چوارچێوەیەدا ماتیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە چاوپۆشییەکانی ئەمریکا لەبارەی بەردەوامبوونی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان ئێران و عیراق، رایگەیاند: حکومەتی واشنتۆن بڕیاریداوە بۆ ماوەی چوار مانگی تر، چاوپۆشی لە کڕینی کارەبا لە ئێران بکات لەلایەن حکومەتی عیراقەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە لەبارەی چالاکییە ئەتۆمییەکانەوە، حکومەتی ئەمریکا سزای ئابووری و سیاسی بەسەر ئێراندا سەپاندووە. هەروەها هەر وڵاتێک مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئێراندا بکات، ئەمریکا سزای دەدات. بەڵام بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییە ناوخۆییەکان لە بواری وزە، ئەمریکا چاوپۆشی لە عیراق دەکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان