عیراق و تورکیا رێکەوتننامەیەکی ستراتیژی ئیمزا دەکەن

07:46 - 2024-03-16
جیهان
157 جار خوێندراوەتەوە

عیراق و تورکیا بە نیازن رێکەوتننامەیەکی ستراتیژی ئیمزا بکەن و لە چەند بوارێکی جواروجۆردا زیاتر هەماهەنگی یەکتر بن.
هەر لەو چوارچێوەیەدا حسێن عەلاوی راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عیراق، رایگەیاند: بڕیارە لەگەڵ سەردانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ بەغدا، حکومەتی عیراق و حکومەتی تورکیا رێکەوتننامەیەکی ستراتیژی ئیمزا بکەن.
هەروەها وتیشی: رێکەوتنی ستراتیژی نێوان ھەردوولا دەبێتە ھۆی چارەکردنی کێشەکانی وەک ئاو و سنوور و رووبەڕووبوونەوەی پارتی کرێکاران و ھەناردەی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیھانەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان