ئۆكرانیا هێرشەكانی بۆ سەر روسیا زیاد دەكات

11:06 - 2024-03-17
جیهان
115 جار خوێندراوەتەوە

لە كاتێكدا روسیا سەرقاڵی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی وڵاتەكەیەتی، ئۆكرانیا هێرشەكانی بۆسەر سنوورەكانی ئەو وڵاتە زیادكردووە، بەتایبەتی لە سنووری هەرێمی بێلگۆرۆد.
 لەوبارەیەوە وەزارەتی بەرگریی روسیا ئاشكرایكردووە، گروپێكی چەكداری ئۆكرانیا هەوڵیانداوە بچنە نێو روسیا، بەڵام هەوڵەكەیان شكستی پێهێنراوە.
بڕیارە ئەمڕۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی روسیا كۆتایی بێت، پێشبینی دەكرێت ڤلادیمیر پوتین رێژەی زۆری دەنگەكان بەدەستبهێنێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان