لووتکەی میسر و ئەوروپا بەڕێوەچوو

10:53 - 2024-03-18
جیهان
81 جار خوێندراوەتەوە

ئازاد ئیبراهیم

دوێنێ لە قاهیرە، بە ئامادەبوونی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر و ئورسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا، لوتکەی «میسری- ئەوروپا» بەڕێوەچوو، هەردوولا خۆشحاڵبوون بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بۆ ئاستی «هاوبەشییەکی ستراتیژی و هەمەلایەنە».
لەو بارەیەوە، ئەحمەد فەهمی وتەبێژی سەرۆکایەتیی میسر رایگەیاندووە: «بڕیارە سیسی کۆبوونەوەی دووقۆڵی لەگەڵ سەرکردەکانی ئەوروپا بکات بۆ تاوتوێکردنی رێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان بەتایبەت پەیوەندییە سیاسییەکان، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، هاوکاریی ئابووری، فایلەکانی وزە، پیشەسازی، تەکنەلۆژیا، پەروەردە و کۆچبەری».

بابەتە پەیوەندیدارەکان