ئەمریکا دۆسێی غەزە دەباتە ئەنجومەنی ئاسایش

11:50 - 2024-03-21
جیهان
125 جار خوێندراوەتەوە

بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی غەزە لە نێوان حەماس و ئیسرائیلدا، ئەمریکا داواکارییەکی ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد.
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە چوارچێوەی شەشەم سەردانیدا بۆ وڵاتانی عەرەبی و لەکاتی بەجێهێشتنی سعودیە بەرەو میسر، رایگەیاند: ئیدارەی ئەمریکا یاداشتێکی ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە بۆ ئەوەی کۆتایی بەو ئاڵۆزییە بهێنرێت.
هەروەها داواشیکرد بارمتە و دیلە ئیسرائیلییەکانی ژێر دەستی حەماس، بە زووترین کات ئازاد بکرێن بۆ ئەوەی هاندەر بێ بۆ کۆتاییهێنان بەو ئاڵۆزییانە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان