ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایش دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای ئاگربەستی شەڕ لە غەززە دەدات

05:04 - 2024-03-22
جیهان
98 جار خوێندراوەتەوە

نایت ئیڤانز نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایشدا، پڕۆژەیاسای ئاگربەستی دەستبەجێی شەڕی غەززە دەخەنە دەنگدانەوە، بۆ ئەوەی بە کۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنەکە پەسەندبکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، پڕۆژە یاساکە دۆخێکی گونجاو بۆ رێکەوتنی ئازادکردنی بارمتەکانی نێوان ھەردوولا و ھاوکات زیادکردنی بڕی ھاوکارییە مرۆییەکان بۆ ھاووڵاتییانی کەرتی غەززە دەستەبەردەکات.

نوێنەری ئەمریکا دەشڵێت، پڕۆژەیاساکە دەرفەتێکە بۆ ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایش بە یەک دەنگ پشتیوانی لە ھەوڵە دیپلۆماسی و مەیدانییەکانی فشارخستنەسەر حەماس بکات، بۆ قبوڵکردنی ئاگربەست.

بابەتە پەیوەندیدارەکان