كۆشكی سپی: رۆژی 15ی نیسانی داهاتوو بایدن پێشوازی لە سودانی دەكات

08:56 - 2024-03-22
جیهان
116 جار خوێندراوەتەوە

كۆشكی سپی بڵاویكردووەتەوە، بڕیارە 15ی نیسانی داهاتوو محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی واشنتۆن بكات و لە كۆشكی سپی لەلایەن جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكاوە پێشوازی لێ بكرێت و هەردوولاش پایەندبوونیان بە رێكەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی دوپاتدەكەنەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەناوبردنی یەكجاری پاشماوەكانی داعش و گەشەپێدانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە هاوبەشەكانیش تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكانی بایدن و سودانی دەبێت.

كۆشكی سپی راشیگەیاندووە، بایدن و سودانی لە كۆبوونەوەكەیاندا گفتوگۆ لەبارەی چاكسازییە داراییەكانی عیراق دەكەن لەپێناوی گەشەپێدانی ئابووری عیراق و سەربەخۆبوونی لە بواری وزە و نوێكردنەوەی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان