ئەمریکا: روسیامان لە هێرشەکان ئاگادار کردبۆوە

11:07 - 2024-03-23
جیهان
64 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا رایدەگەیەنێت کە ئەوان پێشتر روسیایان لە پیلانی ھێرشەکەی مۆسکۆ ئاگادارکردووەتەوە، بەڵام ئەوان باوەڕیان بە  زانیارییە ھەواڵگرییەکانی ئەمریکا نەبووە.
ئەدریان واتسۆن، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەم مانگەدا زانیاری وردی ھەواڵگرییان ھەبووە کە گرووپە تیرۆریستییەکان پیلانی ھێرشکردنە سەر کۆبوونەوە و گردبوونەوەکانی خەڵکیان داڕشتووە لە روسیا بەتایبەتیش کۆبوونەوەکانی خەڵک بۆ ئاھەنگگێڕان.
وتیشی، سەرجەم زانیارییەکانیان ئاراستەی دەزگای ھەواڵگری و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تری روسیا کردووە، بەڵام پشتگوێیان خستووە و باوەڕیان بە زانیارییە ھەواڵگرییەکانی ئەمریکا نەبووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان