ره‌وه‌ز ئیسماعیل
پاڵاوتنی هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به یۆرۆی 2024- ئه‌ڵمانیا كۆتاییهات و 21 هه‌ڵبژارده ده‌ركه‌وتوون كه به‌شداریی دوا یارییه‌كانی ده‌كه‌ن.
بۆ دیارییكردنی سێ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تر كه ده‌گه‌ن یۆرۆی 2024- ئه‌ڵمانیا و به‌شداریی دوا یارییه‌كانی ده‌كه‌ن ، یوفا سیستمی یارییه به‌راییه‌كان (پله‌ی ئۆف) پیاده ده‌كات بۆ دیاریكردنیان.
له‌م یارییانه‌شدا 12 هه‌ڵبژارده له سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌می گروپه‌كانی پاڵاوتن به‌پێی پله‌ی ریزبه‌ندییان له ریزبه‌ندیی فیفا و ئه‌نجامه‌كانیان له نه‌یشنس لیگدا دیارییكراون و به‌سه‌ر 3 گروپی نوێ‌دا دابه‌شكراون، پاڵه‌وانی هه‌رسێ گروپه‌كه كه ده‌كاته سێ هه‌ڵبژارده، ده‌بنه دوا سێ هه‌ڵبژارده‌ی سه‌ركه‌وتوو بۆ دوا یارییه‌كان.
شه‌وی پێنجشه‌ممه 21/3/2024 یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌م كران و له هه‌ر گروپێكدا دوویاریی كران و ئه‌و دوو هه‌ڵبژارده‌یه ده‌ركه‌وتوون كه یاریی كۆتاییه‌كانی ده‌كه‌ن و براوه‌ی یارییه كۆتاییه‌كانیش ده‌گه‌نه یۆرۆی 2024 – ئه‌ڵمانیا.
ئه‌نجامی یارییه‌كان:
پله‌ی ئۆفی A
*وێڵز 4 × 1 فینله‌ندا.
*پۆڵه‌ندا 5 × 1 ئه‌ستۆنیا.
پله‌ی ئۆفی B
*بۆسنه 1× 2 ئۆكرانیا .
*ئیسرائیل 1 × 4 ئایسله‌ندا.
پله‌ی ئۆفی C
*یۆنان 5 × 0 كازخستان.
*جۆرجیا 2 × 0 لۆكسه‌مبۆرگ.
به‌مه‌ش هه‌ر شه‌ش براوه‌كه گه‌یشتونه‌ته یاریی كۆتایی و رۆژی سێشه‌ممه 26/3/2024 یاریی كۆتایی هه‌رسێ گروپه‌كه به‌مشێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه ده‌كرێن:
*وێڵز×پۆڵه‌ندا -پله‌ی ئۆفی A.
*ئۆكرانیا×ئایسله‌ندا - پله‌ی ئۆفی B.
*جۆرجیا×یۆنان - پله‌ی ئۆفی C.
براوه‌كان له‌م سێ یارییه‌وه كه ده‌كه‌نه سێ هه‌ڵبژارده، ده‌بنه دوا سێ هه‌ڵبژارده‌ی سه‌ركه‌وتوو بۆ دوا یارییه‌كانی یۆرۆی ئه‌مساڵ كه مانگی 6 له ئه‌ڵمانیا ده‌ستپێده‌كات.
شایانی باسه سه‌رجه‌م هه‌ڵبژارده به‌شداره‌كانیش به‌مشێوه‌یه به‌سه‌ر 6 گروپدا دابه‌شكراون:
*گروپی یه‌كه‌م (ئه‌ڵمانیا، سكۆتله‌ندا، هه‌نگاریا، سویسرا).
*گروپی دووه‌م (ئیسپانیا، كرواتیا، ئیتاڵیا، ئه‌لبانیا).
*گروپی سێیه‌م (سلۆڤینیا، دانیمارك، سربیا، ئینگلته‌را).
*گروپی چواره‌م (یه‌كه‌می پله‌ی ئۆفی A، هۆڵه‌ندا، نه‌مسا، فه‌ره‌نسا).
*گروپی پێنجه‌م (به‌لجیكا، سلۆڤاكیا، رۆمانیا، یه‌كه‌می پله‌ی ئۆفی B).
*گروپی شه‌شه‌م (توركیا، یه‌كه‌می پله‌ی ئۆفی C، پورتوگال، چیك).
شایانی باسه سه‌عات 10 ی شه‌وی رۆژی هه‌ینی 14/6/2024 كاروانی یارییه‌كانی ئه‌م یۆرۆیه به یاریی ئه‌ڵمانیای وڵاتی رێكخه‌ر و سكۆتله‌ندا كه یه‌كه‌م یاریی گروپی یه‌كه‌میشه ده‌كه‌وێته ڕێ و رۆژی دواتریش شه‌ممه 15/6/2024 ئه‌م سێ یارییه‌ی تر ده‌كرێن:
*هه‌نگاریا × سویسرا(گروپی یه‌كه‌م) - سه‌عات 4 ی عه‌سر.
*ئیسپانیا × كرواتیا(گروپی دووه‌م) - سه‌عات 7 ی ئێواره.
*ئیتالیا × ئه‌لبانیا(گروپی دووه‌م) - سه‌عات 10 ی شه‌و.