تورکیا لەمساڵدا 241 جار هێرشی کردووەتەسەر هەرێمی کوردستان

11:46 - 2024-03-24
جیهان
80 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی CPTـى ئەمریکی ئاماری هێرش و بۆردومانەکانی تورکیای لە خاکی هەرێمی کوردستاندا ئاشکرا کرد و رایگەیاند: تەنیا لە ماوەی 70 رۆژی ئەمساڵدا تورکیا 241 هێرشی لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و فڕۆکەی جەنگی و تۆپبارانەوە کردووتەوە سەر هەرێمی کوردستان.
هەر لەو چوارچێوەیەدا کامەران عوسمان، بەرپرسی دیسکی مافی مرۆڤ لە رێکخراوی CPTـى ئەمریکی بە کەناڵ8ـى راگەیاندووە: ئەو هێرشانەی تورکیا کراونەتە سەر هەرێمی کوردستان، 28 جار لە رێگەی تۆپباران و 12 جاریش لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە بووە.
هەروەها وتیشی: بەهۆی ئەو هێرشانەوە چوار هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و هاووڵاتییەکیش برینداربووە و سێ گوند لە سنووری شارۆچکەى ئامێدی چۆڵکراون و 600 گوندیش مەترسی چۆڵکردنیان لەسەرە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان