ماوەی دووركەوتنەوەی كاماڤینگا لە یاریگاكان ئاشكرابوو

06:01 - 2024-03-27
وەرزش
47 جار خوێندراوەتەوە


ئێدوارد كاماڤینگا لە یانەی ریال مەدرید لە یاریی دۆستانەی فەرەنسا و چیلی تووشی پێكان بوو، نەیتوانی یارییەكە تەواو بكات و بڕیارە پشكنینی پزیشكی بۆ بكرێت، بۆ ئەوەی رادەی پێكانەكەی دەستنیشان بكرێت.
بەگوێرەی زانیارییە پزیشكییەكان لەبەرئەوەی كاماڤینگا لە پاژنەی چەپی تووشی هەوكردن بووە، ئەگەر پێكانەكەی زۆر قورس نەبێت پێویستی بە دوو بۆ سێ هەفتەیە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە، ئەگەر پێكانەكەشی قورس بێت پێویستی بە مانگێك بۆ مانگێك و نیوێك دەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان