لە 17 هۆڵی لەشجوانی لە سلێمانی وەرزش کراوەتە خۆڕایی

01:19 - 2024-04-11
کوردستان
222 جار خوێندراوەتەوە

لەچوارچێوەی پڕۆژەیەکی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانیدا، هەروەها لەپێناو هاندانی زیاتری هاووڵاتیان بۆ وەرزشی بەردەوام، لە 17 هۆڵی لەشجوانی وەرزش و راهێنانی لەش کرایە خۆڕایی.
بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی، رایگەیاند: ئەو هۆڵانە هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتییەکەیانن و دوای ئاگادارکردنەوەیان، چوونەتە پیری بانگهێشتەکەوە. هەروەها هۆڵەکان چەند رۆژێکیان دیاریکردووە بۆ ئەوەی ئارەزوومەندان بە خۆڕایی وەرزش بکەن.
پرۆژەکە چەند رۆژێک دەستی پێکردووە و تاکو 20/5 دەخایەنێت. ناونووسین بۆ بەشداربوون لە رێی ئۆنلاینەوە دەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان