گەیشتۆتە سووتاندنی ئاڵای ئەمریكا

كێ لەپشت خۆپیشاندانەكانەوەیە لە دژی ئیسرائیل؟

12:44 - 2024-04-25
جیهان
81 جار خوێندراوەتەوە

 

رۆژنامەیەكی ئەمریكی، بزووتنەوەی حەماس تۆمەتبار دەكات كە لەپشت پشێوی نانەوە و خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆیەكی ئەمریكییەوەیە لە دژی ئیسرائیل.
 لەژێر ناونیشانی «كێ لە پشت ناڕەزایەتییەكانی دژە ئیسرائیلەوەیە؟»، رۆژنامەی “The Wall Street Journal”ی ئەمریكی بە قەڵەمی(ستیڤن ستالینسكی) بابەتێكی لەسەر رووداوی زانكۆیەكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بڵاوكردۆتەوە. ستالینسكی، باس لەوە دەكات كە لە هەفتەی رابردوودا ناڕەزاییەكان لەدژی ئیسرائیل لە كەمپەكانی كۆلێژەكانی ئەمریكا فراوانتر بووە. ستالینسكی نووسیویەتی: «لە هەندێك كاتدا ناڕەزاییەكان گۆڕاون بۆ كردەوەی توندوتیژی لە زانكۆی كۆڵۆمبیا، بگرە خۆپیشاندەران دروشمیان بۆ پشتیوانی لە رێكخراوی حەماس وتۆتەوە و ئاڵای ئەمریكایان سووتاندووە و ئاڵای حزبوڵڵایان هەڵكردووە، هەڕەشەی ئەوەشیان كردووە كە جارێكی تریش هێرش بكەنەوە» و گاڵتەیان بە خوێندكارە جوولەكەكانیش كردووە و پێیانوتوون: «هەرگیز 7ی ئۆكتۆبەر لەبیرمەكەن» و «ئەمە 10 هەزار جار روودەدات».
نووسەر دەڵێت: «لە 7ی ئۆكتۆبەرەوە، بۆنە ئایینی و نیشتمانی و سیاسی و وەرزشییە بێشومارەكان (لە ئەمریكا) بەهۆی ئەم جۆرە خۆپیشاندانانەوە پەكیانكەوتووە».
(ئیلاف)

بابەتە پەیوەندیدارەکان