تورکیا باڵیۆزی وڵاتەکەی لە عیراق گۆڕی

06:55 - 2024-04-27
عیراق
92 جار خوێندراوەتەوە

لەچوارچێوەی ژمارەیەک گۆڕانکاریدا، حکومەتی تورکیا بڕیاریدا باڵیۆزی وڵاتەکەی لە عیراق و چەند وڵاتێکی تردا بگۆڕێت.
لەو بارەیەوە میدیاکانی تورکیا، رایانگەیاند: هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا، بڕیاری لەسەر گۆڕینی ژمارەیەک باڵیۆزی وڵاتەکەی داوە و لەو چوارچێوەیەدا، باڵیۆزی تورکیا لە عیراقیش گۆڕاوە.
هەروەها ئەوەشیان ئاشکرا کرد، ئانڵ بۆرا ئینان کە یەکێکە لە نووسەرە دیارەکانی بواری کاروباری عیراق، وەک باڵیۆزی نوێی ئەو وڵاتە دەستینیشاکراوە. 
ئانڵ بۆرا ئینان پێشتر لە ساڵی 2015 تاوەکو 2019 کونسوڵی تورکیا بووە لە شاری ڤانکۆڤەری کەنەدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان