داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 10 ملیار دینارە

03:01 - 2024-05-10
کوردستان
105 جار خوێندراوەتەوە

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 4-5-2024 تا 10-5-2024، بڕی 10 ملیار و 506 ملیۆن و 972 هەزار و 708 دینار بووە.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، بڕی 10 ملیار و 506 ملیۆن و 972 هەزار و 708 دینار بووە. 
بەجۆرێك كە 83%ی داهاتەکە بەشێوەی نەختینەیە و 17%ـی داهاتەکە بەشێوەی چەکە.
رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.

#شەفافیەت

بابەتە پەیوەندیدارەکان