زاخۆ: دوو کرێکار لە باڵەخانەیەک کەوتنە خوارەوە

05:01 - 2025-05-02
کوردستان
42 جار خوێندراوەتەوە

لە باڵەخانەی پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە زاخۆ، دوو کرێکار کە هاونیشتمانیی رۆژئاوای کوردستانن کەوتنە خوارەوە و یەکێکیان گیانی لە دەستدا و ئەوەی دیکەیان برینداربوو.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، ئەو دوو کرێکارەی لە باڵەخانەی پرۆژەی دریم سیتی
 کەوتوونەتە خوارەوە، یەکێکیان گیانی لەدەستداوە کە تەمەنی 25 ساڵە و ئەوەی دیکەیان کە بریندار بووە تەمەنی 27 ساڵە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان