بۆ دووهەم جار خەڵاتی نێودەوڵەتی بەخشرایە نەخۆشخانەی شار وەک باشترین سەنتەری چارەسەری جەڵتەی مێشک.
لەوبارەیەوە،تەندروستی سلێمانی رایگەیاند؛ ئەو خزمەتگوزاریانەی لە نەخۆشخانەکە پێشکەشدەکرێت هاوشێوەی وڵاتە زۆر پێشکەوتوەکانە.
سەرۆكی بەشی هەناوی مێشك و دەمار لە؟نەخۆشخانەی شار رایگەیاند، خەڵاتەكەی ئەمساڵی كۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ جەڵتەی مێشك بۆ نەخۆشخانەی شار پلاتینیۆمە و پلەیەك بەرزترە لە خەڵاتی ساڵی رابردوو.
د.زانا عەبدولڕەحمان، سەرۆكی بەشی هەناوی مێشك و دەمار لە نەخۆشخانەی شار رایگەیاند، ئەو خەڵاتەی پێیان بەخشراوە هاوشێوەی وڵاتانی زۆر پێشكەوتووە سەبارەت بەوەی بەشی هەناوی مێشك و دەماری نەخۆشحانەی شار باشترین سەنتەری چارەسەری جەڵتەی مێشكە.