سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی کەرکوک دەکات

11:55 - 2025-05-03
عیراق
39 جار خوێندراوەتەوە

لە چەند رۆژی داهاتوودا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی پارێزگای کەرکوک دەکات.
سودانی لە سەردانەکەیدا بۆ کەرکوک بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەک دادەنێت کە لە ناویاندا پاڵاوگەیەک هەیە.
هەفتەی رابردوو، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەسەر دۆخی ئەمنی و خزمەتگوزاری و ئابوری پارێزگاکە کرد.
سودانی رایگەیاند، بەنیازن ژمارەیەک پرۆژەی خزمەتگوزاری لە پارێزگای کەرکوک ئەنجامبدەن، لە چوارچێوەی ئەو پرۆژە خزمەتگوزارییانەی حکومەت لە تەواوی پارێزگاکان دەستیپێکردووە.
رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک دەربارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند: بە سەرۆك وەزیرانم وتووە 25%ی بودجەی رابردوو بە كەركوك بدەن، لەماوەی 2 بۆ 3 ساڵ ئەم شارە دەكەینە شارێكی نموونەیی

بابەتە پەیوەندیدارەکان