دارایى عیراق لەبارەی پارەی داندراوی هاووڵاتیان روونکردنەوە دەدات

10:11 - 2025-05-03
عیراق
45 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى دارایى عیراق رەتیدەکاتەوە پارەى داندراوی هاووڵاتییان لە بانکەکانى رافیدەین و رەشیددا بەکارهێنرابێت.

وەزارەتەکە  رایدەگەیەنێت کە پارە گواستراوەکە تایبەت بووە بە "هەژمارە سەروەرییەکان"ى وەزارەت و پێشتر لەو بانکانە هەڵگیراون وەک هەنگاوێکى کاتى، پاش کۆتاییهاتنی پێویستییەکان  گەڕێندراوەتەوە بۆ بودجەى گشتى.

وەزارەتى دارایى دەڵێت، هەردوو بانک یەدەگى نەختینەیى زۆریان هەیە و ئەرکەکانیان وەک مووچە و پڕۆژەکان بە ئاسایى بەڕێوەدەبەن.

#مووچە‌

بابەتە پەیوەندیدارەکان