سیمکارتی ئینتەرنێت و پەیوەندی خۆڕایی پێشکەشی حاجیانی هەرێم دەکرێت

09:32 - 2025-05-02
کوردستان
46 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت، ئەو هاووڵاتییانەی ناویان بۆ حەج دەرچووە، لە كاتی گەیشتنیان بۆ سعودیە سیمكارت نەكڕن، چونكە سیمكارتی ئینتەرنێت و پەیوەندی بە خۆڕایی، پێشكەش بە هەموو حاجیانی هەرێم دەكرێت.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی حەج و عومرەی عیراق، ئـەمساڵ خزمەتگوزارییەكی تر پێشكەش بە حاجیان دەكرێت ئەویش دابیكردنی سیمكارتی ئینتەرنێت و پەیوەندیی خۆڕاییە بۆ هەموو حاجیانی كوردستان.

کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو، گرێبەستێك لەگەڵ كۆمپانیایەكی سعودی كراوە، كە هەر حاجییەك سیمكارتێكی بەخۆڕایی پێ دەدرێت، سیمكارتەكە پێنج گیگابایت ئینتەرنێت و 120 خولەك پەیوەندی بە خۆڕایی لەخۆدەگرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان