ترەمپ و کارنی لە واشنتۆن کۆدەبنەوە

06:37 - 2025-05-02
جیهان
43 جار خوێندراوەتەوە

 چاوەڕواندەکرێت رۆژی سێشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و مارک کارنی سەرۆک وەزیرانی کەندا لە واشنتۆن کۆببنەوە.

بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەوە یەکەم کۆبوونەوەیان دەبێت لەوکاتەوەی کارنی لە هەڵبژاردنەکانی کەنەدا بردویەتیەوە، بەپێی راپۆرتێکی بلومبێرگ بەشێک لە سەرکەوتنەکانی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا بەهۆی پەیامی دژە ترەمپەوە بووە و پێشبینی دەکرێت گفتوگۆکانیان قورس بێت.

بەپێی راپۆرتەکە، تا ئێستا بە رەسمی کۆبوونەوەی ترەمپ و کارنی رانەگەیەنراوە، بەڵام سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، کە رۆژی سێشەممە کۆدەبنەوە.

سەرۆک وەزیرانی کەنەدا بە هۆی لێدوانە دژەکانی بەرانبەر ترەمپ توانی سەرکەوتنی گەورە لە هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەی بەدەستبهێنێت، بەتایبەتی بەهۆی لێدوانەکانی ترەمپەوە کە داوا دەکات کەنەدا ببێتە ویلایەتێکی ئەمریکا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان