سەعدی پیرە: چاوەڕوان دەکرێت یەکێتی و پارتی لەسەر کۆی بڕگەکانی پێکهێنانی حکومەت بگەنە رێککەوتن

04:40 - 2025-04-02
کوردستان
164 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، دوای پشوەکانی جەژن، کۆبوونەوەکانی لیژنەی باڵای دانوستانی یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکەنەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرەوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد، کە لە کۆبوونەوەکانی رابردوودا لەسەر ستراتیژی بەڕێوەبردنی هەرێمی کوردستان رێککەوتن کراوە و چاوەڕێدەکرێت لە کۆبوونەوەکانی داهاتوودا لەسەر کۆی بڕگەکانی پێکهێنانی حکومەت بگەنە رێککەوتن.

هەروەها وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختیکردەوە، کە وەک یەکێتی بەلایانەوە گرنگە لە زوترین کاتدا کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم پێکبهێندرێت.

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان #پارتی دیموکراتی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان