بڕیارە سبەینێ دووشەممە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەبچێت، بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكە، دەنگدانە لەسەر پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە.
سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: دوای ئەوەی فراكسیۆنە كوردستانییەكان ئامادەی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران نەبوون، بڕگەی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە خاڵی یەكەمی بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی رۆژی دووشەممەدا جێگیركراوە، وتیشی: وەك فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە هەوڵەكانمان بەردەوام دەبین، بۆ ئەوەی دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت.
هەروەها، چرۆ حەمە شەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: چاوەڕوان دەكەین لە كۆبوونەوەی دووشەممەدا دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت.
تەها عەبدوڵڵا و محەمەد تۆفیق نەورۆڵی