رێککەوتنی ستراتیژی هاوبەشی ئابووری نێوان سەرۆکی ئەمریکا و شازادەی جێنشینی سعودیە بە بەهای 600 ملیار دۆلار ئیمزا کرا.
رێککەوتنەکەی نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاو محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە چەند بوارێک گرنگی نێوان هەردوو وڵات لە خۆدەگرێت وەک تەندروستی و زانستی و ژینگەیی.
هاوکات پەرەپێدان و پێشختسنی هێزە چەکدارەکانی سعودیە یەکێکی دیکەیە لە خاڵەکانی رێککەوتنەکانی نێوان واشنتۆن و ریاز.
کۆشکی سپیش رایگەیاند، بەهای رێککەوتنەکە نزیکەی 600 ملیار دۆلارە و 142 ملیاری لە بواری سەربازیدایە.