ئەو هاووڵاتیانەی پارەی زیادەی کارەبایانداوە، پارەکەیان بۆ دەگەڕێتەوە

04:25 - 2025-05-17
کوردستان
29 جار خوێندراوەتەوە

لەڕاگەیاندراوێکدا، وەزارەتی کارەبا رایگەیاندووە، ئەو هاووڵاتییانەی پێشتر بە نرخێکی زیاتر پارەی کارەباى 24 سەعاتییانداوە، بڕی زیادەی پارەکەیان بەشێوەى کرێدیت بۆ دەگەڕێندرێتەوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبادا هاتووە، بەشێک لە هاووڵاتییان کە لە پێشوودا پڕۆژەی رووناکییان پێگەیشتووە، بەگوێرەى نرخی ئەزموونی پارەی کارەبایان داوە، بەڵام پاش ئەوەی بڕیار لەسەر نرخی کارەبا درا، بەراورد بە نرخە ئەزموونییەکەی پێشتر، نرخە رەسمییەکە کەمترە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بڕە زیادەیەی هاووڵاتیی خەرجیکردووە، بەشێوەی کرێدیت (رصيد) لە مانگەکانی داهاتوودا بۆیان دەگەڕێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان