به‌چاودێری قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی یۆنان، رۆژانی 18 و 19ى ئایار، كۆڕبه‌ندی دێڵفی - سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
لەوبارەیەوە، د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "سبه‌ی كۆڕبه‌ندی دێڵفی له سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت. ئه‌م كۆڕبه‌نده بۆ ئاڵوگۆڕی زانیارییه‌كان له‌نێوان سلێمانی و هه‌موو جیهاندا گرنگه، له‌بواره‌كانی وه‌به‌رهێنان، سیاسه‌ت، به‌ڕێوه‌بردن، بازاڕگه‌ری، ته‌ندروستی، ته‌كنه‌لۆجی، زیره‌كی ده‌ستكرد و چه‌ندین بواری دیكه.
وتیشی، "گرنگه كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به‌ویژدانه‌وه ماركێتینی شیاو بۆ ئه‌م كۆڕبه‌نده بكه‌ن و رووی جوانی پارێزگاكه‌مان به‌هه‌موو جیهان بناسێنن، هه‌روه‌ها كۆڕبه‌نده‌كه ده‌بێته پردی په‌یوه‌ندی له‌نێوان خۆمان و ده‌ره‌وه، هاوكات له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه كه سلێمانی زیاتر بەرەوڕووی جیهاندا ده‌كرێته‌وه.
كۆڕبه‌ندی ئابوری دێڵفی، كۆڕبه‌ندێكی ستراتیژییه بۆ گفتوگۆ و هه‌ماهه‌نگی و گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمایه‌تی، كه تێیدا تاوتوێی بواره‌كانی ئاسایش، وزه‌ی به‌رده‌وام، هه‌مه‌چه‌شنیی ئابوری و دواپێشهاته‌كان ده‌كات، جه‌خت له‌سه‌ر ده‌رفه‌ته‌كانی وه‌به‌رهێنانیش ده‌كات.
كۆڕبه‌ندی دێلفی – سلێمانی، بۆ دیالۆگ له‌سه‌ر ئاستی جیهان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به تایبه‌ت ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی نوێیه، كه یه‌كه‌مجاره له‌شاری سلێمانی ده‌به‌سترێت.
له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا، چه‌ندین كه‌سایه‌تی له عیراق و یۆنان و جیهان و گه‌وره بازرگانان و خاوه‌ن سه‌رمایه‌كانی جیهان بۆ داڕشتنی سیاسه‌ت و ستراتیژی بازرگانی و هێنانه‌كایه‌ی هه‌ماهه‌نگی له ناوچه‌كه‌دا به‌شدارده‌بن.
كۆڕبه‌نده‌كه به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به سه‌رپه‌رشتیی سكرتاریه‌تی گشتیی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و دێسكی ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی یۆنان و ئاژانسی یۆنانی (ئینته‌رپرایس گریس)، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
كۆڕبه‌ندی دێلفی – سلێمانی، ده‌بێته سه‌كۆیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی پێشه‌نگ بۆ داڕشتنی سیاسه‌ت و ستراتیژی بازرگانی و هاوكاری له ناوچه‌ی فراوانتردا و سلێمانیش ده‌بێت به پردێك له نێوان رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا له ساتێك‌دا كه هه‌ماهه‌نگیی جیهانی له هه‌موو كاتێك پێویستتره.