ئەمریکا: سعودیە ئامادەیە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل

12:44 - 2025-05-22
جیهان
52 جار خوێندراوەتەوە

مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەلێدوانێکدا لەبەردەم ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رایگەیاند، سعودیە ئامادەیی پیشانداوە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل، بەڵام هەندێک رێگری هەن وەک رووداوی 7ی ئۆکتۆبەر و جەنگی غەززە، هاوکات ئیسرائیلیش ئامادەیە بۆ رێککەوتن لەگەڵیان.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئاشکرایکرد کە واشنتۆن فەرمانگەی رێککەوتنی ئیبراهیمیی دامەزراندووە بۆ دەستنیشانکردنی ئەو وڵاتە عەرەبیانەی ئامادەن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکەنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان