رۆژی چوارشەممە هەڤاڵ (رفعەت عەبدوڵڵا) جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشوازیکرد لە هەڤاڵانی رێکخراوە دیموکراتییەکانی (ی.ن.ک) لە سلێمانی.
هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵڵا، بۆ هەڤاڵانی روونکردەوە کە یەکێتی پێداچونەوەی جدی بەکۆی کاری رێکخراوەیی دەکات، لەوبارەیەوە وتی: "هەتا کاری رێکخراوەیی و سەندیکایی چالاکانەتر لە هەلومەرجە نوێیەکاندا بەدیدگای نوێ و سەردەمی کۆششی خۆیان بکەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە سەندیکا و رێکخراوەکان رۆڵی گرنگ و کاریگەر دەبینن لە کایەی گشتی وڵاتدا، لەوبارەیەوە وتی: "یەکێتی پشتیوانێکی گەورەی خەباتی مەدەنی رێکخراو و سەندیکاکانە".
هەڤاڵ جێگری سەرۆک، هەڤاڵانی رێکخراوە دیموکراتییەکانی راسپارد، لە خەباتی مەدەنی و رێکخراوەییدا وەک هەمیشە پێشەنگ و چالاک بن.
نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان