رفعەت عەبدوڵڵا: لەئۆرگانە جیاوازەکانی یەکێتیدا، سوود لەتوانا و لێوەشاوەییتان وەردەگیرێت

06:44 - 2025-05-22
کوردستان
69 جار خوێندراوەتەوە

لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لەسلێمانی، هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەئامادەبوونی هەڤاڵ فەهمی بورهان سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم، پێشوازیکرد لە هەڤاڵانی دەستەی راوێژکارانی دێرینی مەکتەبی سیاسیی ی.ن.ک.

رفعەت عەبدوڵڵا، ئاماژەی بە رۆڵی تێکۆشەرانەی دەستەی راوێژکاران کرد لە ماوەکانی پێشوودا و رایگەیاند، یەکێتی لە ئۆرگانە جیاوازەکانیدا سوود لەتوانا و لێوەشاوەییتان وەردەگرێت.

 وتیشی، رێکخستنەوەی ئۆرگانەکان لێمان دەخوازێت، لەگەڵ هەلومەرجە نوێیەکانی قۆناغی گۆڕانکاری و ژیانەوەی ژیانی حزبی، وزە و توانا جیاوازەکان جارێکی تر دابەشبکرێتەوە".

بابەتە پەیوەندیدارەکان