د. ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، هەر لێپرسراو و پلەباڵایەک لە هەرێمی کوردستان، تا سامانەکەی ئاشکرا نەکات خانەنشین ناکرێت.
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی دەڵێت، پلە باڵاکان لەکاتی وەرگرتنی پۆستەکانیان فۆرمێکیان پێ پڕدەکرێتەوە، دوای خانەنشینبونیان جارێکی دیکە فۆڕمی ئاشکراکردنی موڵک و ماڵیان پێ پڕدەکرێتەوە، دواتر بەراوردکاری لە نێوان زانیارییەکانی هەردوو فۆڕمەکە دەکرێت، ئەگەر بەرمبەر بەو مووچەیەی وەریان گرتووە سامانەکەیان زۆر زیادی کردبێت، لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
د.ئەحمەد وتیشی، ساڵانە 250 بۆ 300 دۆسێی گەندەڵی رەوانەی دادگاکان دەکەین کە دادوەر ئیمزای لەسەر کرد، پەیوەندی بە ئێمەوە نامێنێت بەڵام تێبینیمان لەسەر بڕیاری دادگا لە بارەی دۆسییەکانی گەندەڵی هەیە.
دەشڵێت 99%ی بڕیارەکان تانەی لێدەدرێت، دەڵێن ئەو ژمارەیە زۆرە، بەڵام هیچ نەبێت دەکرێت 30 بۆ 40 دۆسێ حکومی سزاکانیان توندبن.