نەوزاد شێخ کامیل٫ بەڕێوەبەری گشتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، گفتوگۆ لەبارەی رێکخستنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەرێم و بەغدا بەردەوامە و بەغدا مەرجی قورسیان لەسەر دادەنێت و جێبەجێکردنی زیان بە بازرگانیی هەردوولا دەگەیەنێت.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانیی دەڵێت، بۆچارەسەری گرفتی بازرگانان لە هەوڵی بەردەوامداین لەگەڵ بەغدا بەهەناردەکردنی بەرهەمی خۆماڵی و ئەو بەرهەمانەش کە لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستانەوە دەچنە پارێزگاکانی دیکەی عیراق.