لە باشووری یەمەن و بەهۆی بۆردومانێکی ئەمریکاوە پێنج ئەندامی رێکخراوی قاعیدە کوژران.
ئاژانسی فڕانس پرێس بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکانی یەمەن لە پارێزگای ئەبیەن بڵاویکردەوە، لەناو کوژراوەکاندا سەرکردەیەکی رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدە هەبووە، کە تائێستا ناوەکەیان ئاشکرا نەکردووە.
بەهۆی شەڕو پشێوییەوە، یەمەن بووەتە هەژارترین وڵاتی نیمچە دوورگەی عەرەبی، هەروا بووەتە پەناگەیەکیش بۆ گرووپە چەکدارە توندڕەوەکان، لەنێویاندا قاعیدە، کە ئەمریکا بە مەترسیدارترین رێکخراوی تیرۆریستی ناوی دەبات.