كۆڕبەندی نیشتمانیی چمك، راسپاردەکانی بڵاوکردەوە

11:51 - 2025-05-29
هەمەرەنگ
28 جار خوێندراوەتەوە

كۆڕبەندی نیشتمانیی چمك بۆ ریفۆرمی میدیایی لە هەرێمی كوردستان، چەندین پێشنیاز و راسپاردەی بۆ باشتركردنی دۆخی میدیایی لە هەرێم ئاراستەی سەرۆكایەتییەكانی هەرێمی كوردستان، پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی دادوەری، وەزارەتەکانی رۆشنبیریی و ئەوقاف و پەروەردە و خوێندنی باڵا و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی کرد.  
 رێكخراوی چاودێریی میدیایی كوردی بە هاوبەشیی سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە پسپۆڕان و نوێنەرانی دەسەڵاتەكانی یاسادانان، راپەڕاندن، دادوەریی، میدیا و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە رۆژانی دووشەممە و سێشەممە 26-27/5/2025 دووهەمین كۆڕبەندی نیشتمانیی بۆ ریفۆرمی میدیایی رێكخست، پاش دوو رۆژی پڕ لە وتوێژ و گفتوگۆ و ئاڵۆگۆڕی بیروڕای جیاوازی پسپۆڕان و شارەزایان، چەندین راسپاردە و پێشنیار بۆ باشتركردنی دۆخی میدیایی لە هەرێمی كوردستان گەڵاڵە كراو ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكانیان كرد. 
سلێمانی، كوردۆنیا فەتاح 

بابەتە پەیوەندیدارەکان