وەزارەتی دارایی هەرێم: دەبێت وەزارەتی دارایی عیراق بەردەوام بێت لە ناردنی مووچە

09:37 - 2025-05-29
کوردستان
63 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان وەڵامی وەزیری دارایی عیراقی دایەوە و رایگەیاند، دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان بە گوێرەی خەرجیی راستەقینە پێچەوانەی دەستوورە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان هاتووە،  بەغدا بۆ ئەمساڵ تەنیا چوار تریلیۆن دیناری ناردووە و پێویستە نۆ تریلیۆن دیناری دیکە بنێرێت.

وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، داهاتی هەرێمی کوردستان لە نووسراوەکە یەکلایەنانە خەمڵێنراوە و داهاتی نەوتی لە نووسراوەکەدا بەبێ هەژمارکردنی تێچووی دەرهێنان، گواستنەوە و بەکارهێنانی بۆ ناوخۆ هەژمارکراوە.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان جەختیکردووتەوە، بەگوێرەی دەستوور و  بڕیاری دادگای فیدراڵی دەبێت وەزارەتی دارایی عیراق بەردەوام بێت لە ناردنی مووچە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان