کۆتایی بە راژەی هەزاران فەرمانبەر دەهێنرێت

07:35 - 2025-05-31
کوردستان
69 جار خوێندراوەتەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان بەنیازە کۆتایی بە راژەی نزیکەی 7000 فەرمانبەری بهێنێت، ئەمەش لە چوارچێوەی کەمکردنەوەی بودجەی رێکخراوەکە بەڕێژەی 20%، کە نزیکەی 3 ملیار و 700 ملیۆن دۆلارە.

ئەم بڕیارە راستەوخۆ کاریگەری لەسەر 6900 کارمەند دەبێت. رێکخراوەکە داوای لە زیاتر لە 60 ئۆفیسی خۆی کردووە تا مانگی حوزەیران پێشنیازی جێبەجێکردن پێشکەش بکەن. 
هۆکاری سەرەکیی ئەم هەنگاوە، کەمبوونەوەی بودجەی گشتی و کەمکردنەوەی پشتیوانی دارایی ئەمریکایە. 
کەمکردنەوەکە ئۆفیسە مرۆیی، ژینگەیی و یەکسانیی رەگەزیش دەگرێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان