سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عیراق جەختدەکەنەوە لە پێویستی دۆزینەوەی چارەسەرێکی ریشەیی بۆ کێشەی مووچە و پابەندییە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.
لە کۆبوونەوەیەکدا، د.لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، دوپاتیانکردەوە کە دەبێت چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ سەرجەم کێشە و پابەندییە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بدۆزرێتەوە.
ئەوان جەختیان کردەوە کە ئەم چارەسەرە دەبێت لە چوارچێوەی دەستوور و یاساکانی عیراقدا بێت، بۆ مسۆگەرکردنی مافە داراییەکان، لەنێویاندا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.