به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی منداڵانه‌وه، ئینستییوتی نارین بۆ توێژینه‌وه و بڵاوكردنه‌وه، له چالاكییه‌كی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت (CDO) له رێوڕه‌سمێكدا زیاتر له 10 كتێب ده‌به‌خشنه منداڵان.
خه‌ڵه‌ف غه‌فور به‌ڕێوه‌به‌ری ئینستتیوتی نارین بۆ توێژینه‌وه و بڵاوكردنه‌وه به دوالاپه‌ڕه‌ی وت: به‌وپێیه‌ی منداڵان بۆ داهاتوو گرنگن و ده‌بێت په‌روه‌رده‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه بكرێن، ئینستتیوتی نارین ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كانیدا، گرنگی زۆری به منداڵان و چاپكردنی به‌رهه‌می منداڵان داوه، بۆیه ده‌مانه‌وێت بیسه‌لمێنین كه رۆژی جیهانی منداڵان لای ئێمه گرنگه و به‌خشینی13 كتێبی منداڵان، به كردار دەیسه‌لمێنیێت كه منداڵان بۆ ئێمه زۆر گرنگن.
وتیشی: له‌سه‌ر پرۆژه‌ی چاپكردنی كتێب بۆ منداڵان به‌رده‌وام ده‌بین، چونكه ئه‌ركێكی گرنگی نه‌ته‌وه‌یی- په‌روه‌رده‌ییە لای ئێمه و كاری بۆ ده‌کەین.
ئه‌و كتێبانه به‌رهه‌می هه‌ردوو خاتوونی نووسه‌ر (نه‌رمین عوسمان و نازه‌نین عوسمان)ه كه ئینستییوتی نارین چاپ و بڵاویكردوونەته‌وه.
رێوڕه‌سمه‌كه سه‌عات 5ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2/6/2025 له باخچه‌ی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت (CDO)، سلێمانی چوارڕێیانی ئه‌منه‌سووره‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
جه‌واد حه‌یده‌ری