لە راگەیاندراوێکدا باڵیۆزحانەی ئەمریکا لە عیراق بڵاویکردەوە، ستیڤن فەیگن دەبێتە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عیراق، کە پێشتر کونسوڵی گشتیی ئەو وڵاتە بووە لە هەولێر.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، ستیڤن فەیگن، زانیاری وردی لەسەر عیراق و ناوچەکە هەیە کە پێشتر لە ساڵی 2018 بۆ 2020 کونسوڵی گشتی ئەمریکا بووە لە شاری هەولێر و دواتر وەک جێگری باڵیۆز لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ساڵی 2020 بۆ 2021 لە بەغدا کاری کردووە.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەعیراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکیش بڵاویکردووەتەوە، ستیڤن دەبێتە هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانە و نێردەی دیپلۆماسیی ئەمریکا.