سێنتکۆم دەستگیرکردنی سەرکەردەیەکی باڵای داعشی راگەیاند

02:27 - 2025-06-05
جیهان
135 جار خوێندراوەتەوە

لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستان، فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریكا، دەستگیركردنی سەركردەیەكی باڵای داعشی لە كەركوك راگەیاند.

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریكا 'سێنتكۆم' رایگەیاند، سوپای ئەمریکا بەشداری شەش ئۆپەراسیۆنی کردووە، کە پێنجیان لە عیراق و یەکێکیان لە سوریا بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئۆپەراسیۆنەکاندا دوو چەکداریان کوشتووە و دووانی دیکەشیان دەستگیر کردووە کە یەکێکیان سەرکردەیەکی باڵای داعش بووە لە عیراق.

ئەوەش هاتووە، هێزەكانیان لە ماوەی رۆژانی 21 بۆ 27 ی ئایار بە هاوكاری هێزە ئەمنییەكانی عیراق و هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە، چەند ئۆپراسیۆنێكی دژی داعش ئەنجامداوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان