بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی عیراق لە هەماهەنگیداین بۆ دیاریکردنی وادەیەک بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان، کە داوامانکردووە پێش جەژنی قوربان دەست بە وەرگرتنی گەنم بکرێت.
نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان وتیشی، لە رێگەی 11 سایلۆوە وەرگرتنی 400 هەزار تۆن گەنمی جوتیاران دەستپێدەکات.
راشیگەیاندووە، ئەو بەرهەمی گەنمەی پشتی بەباران بەستووە تۆنێکی بە 800 هەزار دینار و ئەوانەشی بە سیستمی ئاودێری بووە یەک تۆن بە 850 هەزار دینارە.