عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، رایگەیاند وڵاتەکەی بەدوای چەکی ئەتۆمەوە نییە، بەڵام هیچ رێککەوتنێک بەبێ مافی پیتاندنی یۆرانیۆم ئیمزا ناکات.
عیراقچی لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ رافائیل گرۆسی سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم و بەدر عەبدولعاتی، وەزیری دەرەوەی میسڕ، لە قاهیرەوە جەختی کردەوە بەرنامە ئەتۆمییەکەیان روونە و لە رێگەی پیشەسازیی ئەتۆمەوە قوربانی زۆریانداوە و سازشی لەسەر ناکەن.
ئاماژەی دا، ئەگەر ئامانجی دانوستانەکان بێبەشکردنی ئێران بێت لە مافی پیتاندن، هیچ رێککەوتنێک ناکرێت.