قائیمقامی كفری لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، داوادەكات هەمووان هاوكاربن لە پاراستنی ژینگەی سنوورەكەدا.
بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ژینگەوە، لەژێر دروشمی (پاراستن و پەرەپێدانی ژینگەی بەردەوام) هۆبەی رێنمایی كشتوكاڵ و ڤێتێرنەری كفری و رێكخراوی ژینگەپارێزی كفری، پانێڵێكی ژینگەییان رێكخست.
لە پانێڵەكەدا قسە لەسەر خۆپاراستن لە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون، لێكەوتەكانی گۆڕانی كەشوهەوا و چارەسەر و ئەركی تاك و كۆمەڵگە و حكومەت و خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانی كەشوهەوادا، كرا.
سەبارەت بە پانێڵەكەش، ساهر عەلی جاسم قائیمقامی كفری، پێیڕاگەیاندین: ئامانج لە پانێڵەكە، پەرەدانی زیاترە بە هۆشیاریی ژینگەیی و چۆنێتی مامەڵەكردن لەگەڵ گۆڕانی كەشوهەوادا، هەروەها پێدانی رێنمایی تەندروستی بوو بۆ خۆپاراستن لە تای خوێنبەربوون و رێگریی لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە بەتایبەتی لە جەژنی قورباندا.
كفری، حەیدەر ئەحمەد