بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، بەگەرمی لەتێکڕای موسڵمانانی کوردستان بەتایبەتی و عیراق و جیهان بەگشتی پیرۆز دەکەم.
لەخوای گەورە داواکارم، ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێروخۆشی لە تەواوی کوردستاندا و چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەو ئاستەنگەکان و مایەی تەبایی زیاتری نێوان لایەنە سیاسیەکان و بوژانەوە و پێشکەوتنی وڵاتەکەمان بێت.
کوردستان ئاوەدان و سەرفرازبێت، حەج و پەرستشی حاجیان، قبوڵ بێت و بەسەلامەتی بگەڕێنەوە، ئێوەش هەمیشە لە جەژن و شادیدا بن.