‎گوندەكانی سنووری گەرمك لە خۆڵ و خاشاك پاكدەكرێنەوە

12:37 - 2025-06-04
کوردستان
72 جار خوێندراوەتەوە

‎شارەوانیی گەرمك، سەرجەم گوندەكانی سنوورەكە لە خۆڵ و خاشاك پاكدەكاتەوە و سەرۆكی شارەوانیش دەڵێت: لە 90 گوند 60یان ئاوەدانە.
سەروەر شێخ عەبدوڵڵا سەرۆكی شارەوانیی گەرمك، بەكوردستانی نوێ-ی راگەیاند: سنووری شارەوانیی گەرمك لە 90 گوند پێكهاتووە، ئێستا نزیكەی 60 گوندیان ئاوەدانە و ماڵی تێدایە، وتیشی: وەك هەڵمەتێك بۆ پاكڕاگرتنی ژینگەی سنوورەكە، بڕیارماندا سەرجەم گوندەكان لە خۆڵ و خاشاك پاكبكەینەوە و هەڵمەتەكەشمان دەستپێكردووە.
ئاماژەی بەوەكرد كە هەڵمەتەكە بۆ تەواوی سنووری گوندەكانە و رۆژانەش لەڕێگەی ژینگەپارێزانی شارەوانیی گەرمكەوە نزیكەی شەش تۆن خۆڵ و خاشاك كۆدەكرێتەوە.
هەڵەبجە، محەمەد تۆفیق نەورۆڵی

بابەتە پەیوەندیدارەکان