یەكێتی، خانەوادەی شەهیدان خەڵات دەكات

12:39 - 2025-06-04
کوردستان
19 جار خوێندراوەتەوە

بە بۆنەی یۆبیلی زێڕینی یەكێتییەوە، مەڵبەندی حەمرینی یەكێتی، خانەوادەی شەهیدانی خورماتوو بەسەردەكاتەوە و خەڵاتی رێزلێنانیان پێدەبەخشێت.
محەمەد مەلا لێپرسراوی كۆمیتەی یەكی خورماتوو بەكوردستانی نوێ-ی راگەیاند: بەسەركردنەوە و پێشكەشكردنی خەڵاتی رێزلێنان، دەربڕینی وەفایە بەرامبەر بە شەهیدان و خانەوادەكانیان، وتیشی: لەسەر راسپاردەی لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرین، سەردانی كەسوكاری شەهیدانمان كرد و میدالی رێزلێنانمان تایبەت بە یادی 50 ساڵەی یەكێتی پێشكەش بە خانەوادەی شەهیدان كرد.
خورماتوو، عومەر ئاوارە

بابەتە پەیوەندیدارەکان