پەروین بوڵدان دەبێتە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا و قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لێدەكات

02:29 - 2025-06-03
کوردستان
118 جار خوێندراوەتەوە

پەروین بوڵدان، کاندیدی پارتی دەم دەبێتە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا و بەو بۆنەیەشەوە قوباد تاڵەبانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستە دەكات کە ئەمە دەقەکەیەتی: 
بەڕێز خاتوو پەروین بوڵدان، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا

بەبۆنەی دەستنیشانكردنتان بە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا پیرۆزباییتان لێ دەكەم. 
بەگرنگیەوە دەڕوانینە هەوڵەكانتان وەك كەسایەتییەكی تێكۆشەری سیاسی و پەرلەمانی كە بەردەوام هەوڵی باشتر چەسپاندنی بنەماكانی دیموكراسی و برایەتی و پێكەوەژیان و رەخساندنی ئاشتی و دادپەروەری دەدەن. 
هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم و دڵنیام لەم ئەركە نوێیەدا رۆڵی گرنگتر دەبینن لە سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی و دابینكردنی مافەكانی گەلی كورد لە توركیا.

 قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان