لە سلێمانی هیچ رێوڕەسمێکی رەسمیی جەژن بەڕێوەناچێت

10:53 - 2025-06-05
کوردستان
118 جار خوێندراوەتەوە



پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، وەک ناڕەزایەتییەک بۆ ئەو دەسەڵاتحوکم و دەسەڵاتدەوڵەتەی هەیە هیچ رێوڕەسمێکی رەسمیی جەژن بەڕێوە نابەن.
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، لەم جەژنەدا، بەهۆی بە بارمتەگرتنی هەموو خەڵکی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی و عیراقی فیدراڵەوە، تەنها بەڕێزەوە رێز لە ئەرک و سروت و نەریتە ئاینییە باڵا و باوەکانی کۆمەڵگاکەمان دەگرین.
پارێزگاری سلێمانی راشیگەیاندووە، وەک ناڕەزایەتییەک بۆ ئەو دەسەڵاتحوکم و دەسەڵاتدەوڵەتەی هەیە و بانگەشەی مافی هاووڵاتی و ئایینداری و پێکەوەژیان دەکەن؛ هیچ رێوڕەسمێکی فەرمیی جەژن بەڕێوەنابەین.
پارێزگاری سلێمانی راشیگەیاند، ئەوەش لە کاتێکدایە، هاووڵاتیانی هەرێم لە مانگی شەشدان و سبەینێ یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە، بەڵام هێشتا مووچەی مانگی پێنج دابەشنەکراوە و بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و عیراقیشەوە، هیچ ئاسۆیەک بۆ بەردەوامی ناردنی مووچەی مانگەکانی داهاتوو روون نییە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان