شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عیراق لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە پەروین بوڵدان دەکات، ئەمە دەقەکەیەتی:
پیرۆزبایی لە خاتوو پەروین بوڵدان دەکەم بەبۆنەی دەستنیشانکردنی وەک جێگری سەرۆکی پارلەمانی تورکیا.
سەرکردایەتیکردن و هەوڵە بێووچانەکانی بۆ زامنی یەکڕیزی و دادپەروەری و ئاشتی جێی شانازی و پێزانینە.
هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ ئەخوازم لە بنیاتنانی دوارۆژێکدا کە هەموو پێکهاتەکانی گەل لەخۆبگرێت، بەتایبەت پرۆسەی ئاشتی کە ئێستا کەوتۆتەگەڕ.