جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی، رایگەیاند کێشەی راگرتنی کارتە بانکییەکانی عیراق (ڤیزا و ماستەرکارد) لە دەرەوەی وڵات، کە دوای فشاری ئەمریکا روویدا، بەمزوانە چارەسەر دەبێت و ئەمە بۆ رێکخستنەوەی کاروباری دارایی و رێگرییە لە سپیکردنەوەی پارەیە.
جەبار گۆران ئاماژەی دا، هەندێک کارت تا 15 ملیۆن دیناریان پێ راکێشراوە و بانک و بازرگانی گەورەش تێوەگلاون.
جەختیشیکردەوە، کارتەکان بەیەکجاری رانەگیراون، لەناوخۆ کاردەکەن و هەوڵی رێکخستنەوەیان دەدرێت بۆ بەکارهێنانەوەیان لە دەرەوە، چونکە گرێبەستی رەسمییان هەیە.